ارسال

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی بومه‌له‌رزه‌ی كرماشان


2017-11-14| ۱۳۹۶-۰۸-۲۳

به‌ پێی نوێ ترین ئاماره‌كان، ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ئوستانی كرماشان، گه‌یشتووه‌ته‌ ٥٣٠ كه‌س.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ دوای بومه‌له‌رزه‌یه ٧ و ٣ی ده‌هه‌می ڕیشتری، زیاد له‌ ٧ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س برینداربوون. عه‌مه‌لیاتی یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ بومه‌له‌رزه‌ لێدراوان له‌ غه‌ربی ئێران له‌ حاڵێكدا هه‌روا به‌رده‌وامه‌ كه‌ "ئه‌حمه‌د سه‌فه‌ری" نوێنه‌ری كرماشان له‌ مجلیسی شوڕای ئیسلامی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ هه‌واڵنێریی فارس ڕایگه‌یاند، بارودۆخی بڵاوكردنه‌وه‌ی خێوه‌ت، په‌تۆ و مه‌واددی خۆراكی له‌ نێوان بۆمه‌له‌رزه‌ لێدراوان ناله‌باره‌ و ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانیش له‌مباره‌وه به‌هێز زاهیر نه‌بووه‌. هه‌روه‌ها به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئیرنا، مه‌ده‌رسه‌كانی ئۆستانی كرماشان به‌ هۆی ئه‌و شته‌یكه‌، مه‌ترسی له‌ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش ته‌عتیل بێت. خه‌ڵك به‌ توندی له‌شێوه‌ی یارمه‌تی گه‌یاندن ناڕازیین، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كان دوای‌ ٢٤ كاتژمێر له‌م ڕووداوه‌، یه‌كه‌م یارمه‌تییه‌كان بۆ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كان ناردراوه‌ و بڕێك له‌ ناوچه‌كانیش هه‌ن‌ كه‌ هیچ یارمه‌تییه‌كیان پێ نه‌گه‌یه‌ندراوه‌. خه‌ڵكی ناوچه‌ی "ده‌شت زه‌هاب"ی كرماشان، له‌ئاست‌ یارمه‌تی نه‌گه‌یاندنی سه‌روه‌خت به‌ تایبه‌ت له‌ ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی ڕوودانی بۆمه‌له‌رزه‌كه‌ ناڕازیین. خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ دوای تێپه‌ربوونی زیاد له‌ ٤٣ كاتژمێر، هه‌روا چاوه‌ڕێی گه‌یاندنی یارمه‌تین. خه‌ڵكی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی ئۆستانی كرماشان به‌ تایبه‌ت سه‌رپۆل زه‌هاب و ئاواییه‌كانیی، هه‌روا له‌هه‌بوونی به‌رق و ئاو بێبه‌شن و ئه‌مه‌ دووهه‌مین ڕۆژه‌ كه‌ خه‌ڵك ده‌بێ به‌م سه‌رمایه‌، له‌ خێوه‌ته‌كان و فه‌زای به‌ربڵاوی شار یاخود ئاواییه‌كان به‌سه‌ر به‌رن. شایانی باسه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حه‌سن ڕووحانی چووه‌ ناوچه‌ بۆمه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌كان و له‌گه‌ڵ‌ كۆمه‌ڵێك له‌ بۆمه‌له‌رزه‌ لێدراوان قه‌سه‌ی كرد. ناوبراو كاتێك كه‌ سپاسی هێزه‌كانی سپا و به‌سیجی ده‌كرد كه‌ یارمه‌تییان گه‌یاندندووه‌ته‌ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه‌، له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی توندی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان