ارسال

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵێكی تێلێگرامی له‌ ورمێ


2017-11-14| ۱۳۹۶-۰۸-۲۳

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، کاناڵی تێلگرامی پایگای هەواڵی "ئورمییە دەنگ" داخرا و بەڕێوەبەری ئەم کاناڵە تێلگرامییە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، "سەلاحەدین ڕەنجبەر" تەمەن ٢٤ ساڵ و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی پایگای هەواڵی "ئورمییە دەنگ" له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر و کاناڵە تێلگرامییەکەشی داخرا. کاناڵی تێلگرامی پایگای هەواڵی "ئورمیە دەنگ" لەو بارەیەوە نووسیوویەتی، "ئەم کاناڵە بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی "تاوانبارانە" داخراوە". کاناڵی تێلگرامی پایگای هەواڵی "ئورمییە دەنگ" یەکێک لەو کاناڵانەیە کە ئەندامی زۆری هەیە و هەواڵی سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی ئەو شارە ڕووماڵ دەکات و ئیزنی کار کردنی لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادەوە پێ دراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەڕێوەبەری ئه‌م كاناڵه‌ تێلێگرامییه‌ هه‌روا دەستبەسەر و هەروەها کاناڵەکەشی داخراوە.

دوایین هه‌واڵه‌كان