ارسال

به‌یانییه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری بۆ مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی فوئاد زه‌ندی


2017-11-13| ۱۳۹۶-۰۸-۲۲

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌یه‌ك، درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی "فوئاد زه‌ندی" هه‌ڵسوڕاوی كرێكارییان مه‌حكووم كرد.
واژۆكارانی ئه‌م به‌یانییه‌ وێڕای مه‌حكووم كردنی هه‌ر جۆره‌ گوشارێك به‌ سه‌ر چینی كرێكار و سه‌ركووتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، خوازیاری ئازاد كرانی فوئاد زه‌ندی، مه‌حموود ساڵحی، ڕه‌زا شه‌هابی، ئیسماعیل عه‌بدی، مه‌حموود بێهێشتی، محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری و هه‌ڵسووڕاوانی به‌ندكراوی دیكه‌ بوون. شایانی باسه‌ فوئاد زه‌ندی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری ڕۆژی ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ له‌ سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. دوای تێپه‌ڕ بوونی زیاد له‌ ٢ مانگ، ئه‌م ناوه‌نده‌ تا ئێستا ئاماده‌ نه‌بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ناوبراو وڵام بداته‌وه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان