ارسال

مانگرتن دژبه‌ سیاسه‌تی نئۆلیبراڵی له‌ یونان


2018-01-12| ۱۳۹۶-۱۰-۲۲

یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كانی یونان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكرانی گه‌ڵاڵه‌ی سیاسه‌تی نئۆلیبراڵی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌ په‌رله‌مان، مانیان گرت.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانبار، كرێكاران له‌ ئاتێن ده‌ستیاندایه‌ مانگرتنێكی ٢٤ سه‌عاته. به‌دوای ئه‌م مانگرتنه‌، مێترۆی ئاتێن ڕاوه‌ستا. هاوكات كرێكارانی كه‌شتییه‌كان و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌. په‌رله‌مانی یونان بڕیاره‌ له‌جیاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی ماڵی زیاتر، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نوێ له‌ سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتنی ئابووری په‌سه‌ند بكات. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ كه‌ بڕیاره‌ په‌رله‌مانی یونان له‌ ڕۆژی ١٥ی ژانوییه‌ په‌سه‌ندی بكات، شموولی ئیجرای چاكسازیی ده‌بێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ مه‌زایای بنه‌ماڵه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و داواكاریی بۆ مانگرتن له‌ لایه‌ن یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كانه‌وه‌ دژوارتر ده‌كات.

دوایین هه‌واڵه‌كان