ارسال

ڕێپێوانی به‌ربڵاو له‌ ساڵڕۆژی كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی توركییه‌‌


2017-07-15 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۴

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ساڵڕۆژی كووده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی توركییه‌، به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ شاری ئیستانبۆل له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی ئاڵای ئه‌م وڵاته‌، هه‌ستان به‌ ڕێپێوان و له‌دژی "ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان" درووشمیان وته‌وه‌.
یه‌كساڵ به‌سه‌ر كووده‌تاكه‌ی توركییه‌ تێپه‌ڕده‌بێت و له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كووده‌تایه‌ ٢٦٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاد له‌ ٢ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون. هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ به‌دوای ئه‌م كووده‌تایه‌، ڕه‌خنه‌ و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركییه‌ به‌دواوه‌ بوو. شه‌وی ١٥ی مانگی ژووئییه‌ی ساڵی ٢٠١٦، ده‌سته‌یه‌ك له‌ نیزامییانی توركییه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌ستنی پرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئیستانبۆل، گرتنی كاناڵه‌ تیلوێزیۆنییه‌كان و گه‌مارۆدانی گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌م وڵاته‌، به‌نیازبوون كۆنتڕۆڵی توركییه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن. ئامانجی ئه‌وان ڕووخاندنی ڕژیمی دیكتاتوریی ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ بوو، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا. به‌دوای ئه‌م كووده‌تایه‌، ده‌وڵه‌تی توركییه‌ هه‌زاران كه‌سی له‌ ڕێكخراوه‌ جۆراوجۆره‌ ده‌وڵه‌تیی و ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌سه‌ر كار ده‌كرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ژوماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ١٥٠ هه‌زار كه‌س به‌راورد ده‌كرێت. هاوكات هه‌زاران كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شیاوی باسه‌، ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی "ته‌فتحۆڵڵا گۆله‌ن" ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

دوایین هه‌واڵه‌كان