ارسال

ده‌ركرانی هه‌زاران كه‌س له‌ كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی له‌ تووركییه‌


2017-07-15 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۴

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی كووده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ‌تووركییه‌، هه‌زاران كه‌س له‌ كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی له‌ كار ده‌ركراون.
هه‌واڵنێریی ڕه‌سمی" ئاناتۆلی" ڕایگه‌یاند، ده‌ركراوان ئه‌فسرانی پولێس، سه‌ربازان و كارمه‌ندانی وه‌زارتخانه‌ی ده‌وڵه‌تین‌. له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی دواییدا و له‌ سه‌روبه‌ندی كووده‌تای سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی به‌رواری ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ له‌ تووركییه‌، ٧ هه‌زار و ٥٦٣ كه‌س له‌ ئه‌فسرانی پولێس، سه‌ربازان و كارمه‌ندانی وه‌زارتخانه‌ جۆراوجۆره‌كان، به‌ تۆمه‌تی پێوندی له‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی "فه‌تحۆڵڵا گۆله‌ن" له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. ده‌وڵه‌تی تووركییه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌وڵی چڕوپڕی له‌ دژی نه‌یاران خستووه‌ته‌ گڕ. له‌‌م ماوه‌یه‌دا، نزیكه‌ی ٥٠ هه‌زار كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌زار كه‌سیش له‌ سه‌ركاره‌كانیان وه‌لانراون. ده‌ركراوان مۆعه‌ڵیمانی مه‌دره‌سه‌كان، ئوستادانی زانكۆ، سه‌ربازانی ئه‌ڕته‌ش، هێزی پۆلیس و دادوه‌ره‌كان، بوون.

دوایین هه‌واڵه‌كان