ارسال

قوربانییانی دوو هێرشی تێرۆریستی له‌ میسر


2017-07-15 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۴

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئه‌نجامی دوو هێرشی تێرۆریستی له‌ میسر، لانیكه‌م ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، چه‌ند كه‌سی نه‌ناسراو له‌حاڵێكدا كه‌ به مۆتۆرێك به‌ره‌و ناوه‌ندێكی وێستگه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ ئاوایی "ئه‌بووسیر" له‌ ناوچه‌ی "ئه‌لبه‌درشین" هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی "جیزه‌" له‌ مه‌ودای ٢٠ كیلۆمێتریی قاهێره‌ ده‌ڕۆیشتن، ده‌ستیان كرد به‌ ته‌قه‌كردن و له‌ ئه‌نجامدا ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. هاوكات، له‌ هۆتێلێكی كه‌نائاویی له‌ شاری "غه‌رده‌فه‌" له‌ ئۆستانی "به‌حرۆلئه‌حمه‌ر"ی میسر، دوو گه‌شتیاری ئۆكڕاینیی به‌ چه‌قۆ هێرشیان كرایه‌سه‌ر و گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوو. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، بوكوژانی ئه‌م دوو گه‌شتیاره‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی میسره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شیاوی باسه‌ هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م دوو هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

دوایین هه‌واڵه‌كان