ارسال

درێژ كردنه‌وه‌ی بارودۆخی نائاسایی له‌ توركییه‌ بۆ سێ مانگی دیكه‌


2017-07-14 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۳

سه‌رۆك وه‌زیری توركییه‌، له‌ ساڵڕۆژی كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه‌ به‌نیازه‌ بارودۆخی نائاسایی له‌م وڵاته‌ بۆ سێ مانگی دیكه‌ درێژه‌ بكاته‌وه‌.
بارودۆخی نائاسایی له‌ توركییه‌ كه‌ دوای كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو پێك هات، ده‌ستی حكومه‌ت بۆ په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ركوته‌كان ئاواڵه ده‌كات. كه‌ناڵی ته‌له‌ویزیۆنی "ئێن تی وی" توركییه‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌، ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی دوای كوده‌تاكه‌ی ساڵی پار ١٦٩ هه‌زار و ١١٣ كه‌س ڕاگه‌یاند. به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئێختیاراتی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ بارودۆخی نائاسایی، هه‌تا ئێستا زیاد له‌ ١٤٢ هه‌زار كه‌س له‌ به‌شه‌ ده‌وڵه‌تی و نیزامییه‌كان به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوده‌تاكه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌ كار بێكار كراون.

دوایین هه‌واڵه‌كان