ارسال

هێرش به‌ كامیۆن بۆ سه‌ر هاوڵاتییان له‌ له‌نده‌ن


2017-06-19 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۹

به‌وته‌ی پۆلیسی له‌نده‌ن، ئۆتۆمبێلێك له‌ نزیك مزگه‌وتی "فێنیزبێری پارك" خۆی كرد به‌ ناو هاوڵاتییاندا و به‌هۆیه‌وه‌ لاینكه‌م ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. ئه‌م ڕووداوه‌ شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ نزیك گه‌ڕه‌كێك له‌ زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی موسڵمانن ڕوویدا. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه‌ هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون. پۆلیس ده‌ڵێت كه‌ شۆفیری ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌ كه‌سێك ٤٨ ساڵ ته‌مه‌ن بوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌وته‌ی شایه‌حاڵان، وانێتێك، خه‌ڵكێك كه‌ به‌نیاز بوون له‌ مزگه‌وت بچنه‌ده‌رێ كردووه‌ته‌ ژێره‌وه‌ و بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ئه‌م هاوڵاتییانه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان