ارسال

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قوربانیان كاره‌ساتبارترین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی پۆرته‌غاڵ


2017-06-18 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۸

ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربووانی كاره‌ساتبارترین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی پۆرته‌غاڵ گه‌یشتووه‌ته‌ زیاد له‌ ١٢٠ كه‌س.
به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌ربڵاو له‌ دارستانه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌م وڵاته‌ لانیكه‌م ٦٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیكه‌ی ٦٠ كه‌سیش بریندار بوون. به‌م پێیه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ژماره‌ی قوربانیان بچێته‌ سه‌رێ. ده‌وڵه‌تی پۆرته‌غاڵ بۆ ڕێزگرتن له‌ قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته‌، سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاندووه‌. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م ئاگره‌ له‌ ٥٠ ساڵی ڕابردوودا له‌ پۆرته‌غاڵ بێ وێنه‌ بووه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان