ارسال

خۆپیشاندانی هه‌زاران كه‌سی له‌ مادرید بۆ پشتیوانی له‌ وه‌رگرتنی په‌ناخوازان


2017-06-18 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۸

هه‌زاران كه‌س له‌ مادرید، پێته‌ختی ئێسپانیا به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك، داوایان له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ كرد به‌ڵێنه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران و په‌ناخوازان به‌رنه‌ سه‌رێ و ژماره‌یه‌كی زۆرتر وه‌ربگرن.
خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌ڵگرتنی نوسراوه‌، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌ داسه‌پێندراوه‌كان له‌ دژی هاتن و وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران و په‌ناخوازانی بیانی بوون. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانه‌وه‌ ڕێكخرابوو. به‌ پێی ڕێككه‌وتنه‌كانی یه‌كێتی ئۆروپا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ساڵی ٢٠١٥ی زایینیی، ئێسپانیا به‌ڵێنی دابوو زیاتر له‌ ١٧ هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌ناخواز وه‌ربگرێت، به‌ڵام تا ئێستا ڕه‌زامه‌ندی له‌ سه‌ر هه‌زار و ٣٠٠ كۆچبه‌ر ده‌ربڕیوه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان