ارسال

ئاگربه‌سی كاتی له‌ لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی سورییه‌ و میلیشیا نیزامییه‌كانی شیعه‌


2017-06-18 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۸

ئه‌ڕته‌شی سورییه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ بۆ ماوه‌ی ٤٨ سه‌عات بۆ پشتیوانی له‌ نوێنه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕه‌زامه‌ندی تاقمه‌ چه‌كداره‌كان بۆ به‌شداری له‌ وتووێژی ئاستانه‌ و ژێنێڤ وه‌ربگرن، درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌رعا ڕاده‌گرێت.
ئاگربه‌سی كاتی له‌ ده‌رعا له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ سه‌عاتی ٩ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان كۆتایی پێدێت. هاوكات به‌ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌س له‌ لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی سورییه‌، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ١٠ی ژووئیه وتووێژه‌كانی ئاشتی سوریه‌ له‌ ژێنێڤ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌. مسكۆش وا پێشبینی ده‌كات كه‌ له‌ مانگی ژووئیه‌ وتووێژێكی تازه‌ له‌ ئاستانه‌ له‌گه‌ڵ نه‌یارانی چه‌كدار، له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د، توركییه‌ و كۆماری ئیسلامی ده‌ست پێبكات. حێزبۆڵای لۆبنان، ئه‌ڕته‌شی سورییه‌ و میلیشا نیزامییه‌كانی ژێر پشتیوانی كۆماری ئیسلامی له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا هێرشه‌كانی خۆی له‌ دژی به‌شێك له‌ ده‌رعا كه‌ له‌ ژێر كونتڕۆڵی نه‌یاراندایه‌، په‌ره‌پێداوه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان