ارسال

خۆپیشاندانی هه‌زاران كه‌سی له‌ شاری بارسێلۆنا


2017-11-12| ۱۳۹۶-۰۸-۲۱

سەدان ھەزار کەس لە شاری بارسێلۆنا، خۆپێشاندانێكیان بۆ ئازادکردنی سیاسەتمەدارە بەندکراوەکانی کاتالۆنیا به‌ڕێوه‌برد.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، خۆپێشاندانەکە له‌سه‌ر بانگەوازی رێکخراوانی لایەنگری سەربەخۆیی کاتالۆنیا به‌ڕێوه‌چووه‌. بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی بارسێلۆنا، لە خۆپێشاندانەکە ٧٥٠ ھەزار کەس بەشداریان كردووه‌ و داوای ئازادکردنی ھەشت ئەندامی حکومەتی کاتالۆنیا و دوو بەرپرسی رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کاتالۆنیایان کردووه‌. شایانی باسه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ چه‌ندین درووشمی وه‌ك، "ھیچ کاتێک وەک ئێستا یەکگرتوو نەبووین، پشتیوانی لە حکومەتی شەرعیمان دەکەین" و "دێمۆكراسی پێویستی بە ھاوکارییە، ئۆرووپا لە کوێیە؟" بەرزکرایەوە.

دوایین هه‌واڵه‌كان