ارسال

دانپێدانانی كاربه‌ده‌ستێكی ده‌وڵه‌تی به‌ له‌خواره‌وه‌بوونی به‌رابه‌ری ڕه‌گه‌زی له‌ ئێران


2018-01-14| ۱۳۹۶-۱۰-۲۴

كاربه‌ده‌ستێكی نزیك به‌ جێگری سه‌رۆك كۆماریی له‌بواری ژنان دانی به‌وه‌ دانا كه وڵاتی ئێران به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوه‌ری نابه‌رابه‌ری ڕه‌گه‌زی نێوان ژنان وپیاوان له‌ ساڵی ٢٠١٧، له‌ناو ١٤٤ وڵاتی جیهاندا پله‌ی ١٤٠ به‌خۆیه‌وه‌ ته‌رخان كردووه‌.
ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم دانی به‌وه‌ دانا كه‌ ئێران له‌ پێوه‌ری "نابه‌رابه‌ری ڕه‌گه‌زی" له‌ناو ١٤٤ وڵاتی جیهاندا پله‌ی ١٤٠ هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ وڵاتانی وه‌ك، چاد، سوورییه‌، پاكستان و یه‌مه‌ن له‌ پله‌كانی خوارتر قه‌راریان گرتووه‌. له‌م ڕیزبه‌ندیه‌دا، عه‌ره‌بستانی سعوودی به‌ دوو پله‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ی ئێران قه‌راری گرتووه‌. سه‌ره‌ڕای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ژنانی خوێنده‌وار له‌ ئێران، به‌پێی ئاماره‌كان پێوه‌ری ڕێژه‌ی بێكاریی ژنانی خوێنده‌وار له‌ئاستی باڵادا دوو هێنده‌ی پیاوانه‌. پێشتر له‌ مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، ڕاوێژكاری بازاری كاری وه‌زیری ته‌عاون، وتبووی، ژنانی له‌سه‌ركار "٧٧"له‌سه‌دی حه‌قده‌ستی پیاوان وه‌رده‌گرن و له‌م ڕاونگه‌یه‌وه‌ ١٠ ساڵ له‌ هاوكاره‌ پیاوه‌كانیان خوارترن.

دوایین هه‌واڵه‌كان