ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌


2018-01-14| ۱۳۹۶-۱۰-۲۴

كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوه‌زی ته‌زه‌ره‌ له‌ ژێر مه‌جمووعه‌كانی مه‌عه‌ده‌نی به‌ردی خه‌ڵوه‌زی ئه‌ڵبۆرزی شه‌رقی، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی بڕی دوو مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی به‌فرانباره‌وه‌ ده‌ستیانداوه‌ته‌‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌‌ هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٦٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی به‌شی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوه‌زی ته‌زه‌ره‌‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و مانیان گرتووه‌. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن، كارفه‌رما به‌رده‌وام به‌ڵێن ده‌دات كه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان دابین ده‌كات، به‌ڵام له‌كرده‌وه‌ هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌ی هه‌ڵنگیراوه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان