ارسال

به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیۆن بۆ پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران له‌ كۆپێنهاگ


2018-01-14| ۱۳۹۶-۱۰-۲۴

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ ژانوییه‌ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٣ی مانگی به‌فرانبار، له‌سه‌ر بانگهێشتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی دانمارك و كۆمه‌ڵێك له‌ ناوه‌ند و ڕێكخراوه‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی خه‌باتكار له‌ دانمارك، له‌ به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ڕژیم ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م ئاكسیۆنه كه‌ له‌ژێر چاودێری توندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دانمارك و یه‌گانی‌ تایبه‌تی پۆلیس به‌ڕێوه‌چوو، له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی به‌شداربووان به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه‌. به‌شداربووانی ئه‌م ئاكسیۆنه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی وه‌ك، "مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامیی"، "مه‌رگ بۆ ئه‌سڵی ویلایه‌تی فه‌قیه‌"، "ئازادی، به‌رابه‌ری"، "بژی سوسیالیسم"، "به‌ندكراوی سیاسی ده‌بێت ئازاد بكرێت" و "باڵیۆزخانه‌ی ڕژیم ئه‌م هێلانه‌ سیخۆرییه‌ ده‌بێت دابخرێت" له‌ دژی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زاییه‌تیان ده‌ربڕی. به‌شداربووان هه‌روه‌ها له‌ئاست درێژه‌دان به‌‌م خه‌باته‌ و هه‌روه‌ها هاوپشتی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌ره‌كانی خه‌ڵك ئێران جه‌ختیان كرده‌وه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان