ارسال

گیان له‌ده‌ستدانی چوار كرێكار له‌ شوێنی كار


2017-07-17 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۶

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجامی چه‌ندین ڕووداوی جیاجیا له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی زه‌ره‌ندییه‌ له‌ ئۆستانی مه‌ركه‌زیی، ئاوایی ڕۆبات جێز له‌ شارستانی خووشاب و شارستانی به‌شاگه‌رد، لانیكه‌م ٤ كرێكار به‌ هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی پێویست و ڕه‌چاونه‌كرانی ڕێوشوێنی ئیمه‌نیی له‌ شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نێكی سووته‌مه‌نیی له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تیی زه‌ره‌ندییه‌، كرێكارێكی ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن تووشی حاڵه‌تی سووتان هات و به‌دوای ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ ڕووداوی دووهه‌مدا، كرێكارێكی ٦٦ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ كاتی كار له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ی له‌ ئاوایی ڕۆبات جێز هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شارستانی خووشاب، له‌كاتێك كه‌ به‌رقی چاڵاوه‌كه‌ ده‌پچڕێت و به‌مه‌به‌ستی وه‌سڵ كردنه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات، به‌رق ده‌یگرێت و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. هه‌روه‌ها شۆفیری لۆدێرێك كه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی گه‌یاندنی به‌رق و هه‌ڵكه‌ندنی چاڵه‌كانی تیر به‌رق له‌ ئاوایی "شه‌هوه‌رخ" هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شارستانی به‌شاگرد خه‌ریكی كار بوو، به‌هۆی كوێستاناوی بوونی ناوچه‌كه‌ و ناله‌باربوونی ڕێگه‌كه‌، به‌رده‌بێته‌ ناو ده‌ڕه‌یه‌ك و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كرێكار به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بن و له‌ئه‌نجامدا به‌هۆی قووڵی برینه‌كانیانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

دوایین هه‌واڵه‌كان