ارسال

نه‌درانی هه‌قده‌ستی كرێكارانی دوو ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنه‌ر


2017-07-17 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۶

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئێلنا، كرێكارانه‌ كارخانه‌ی تاواندنه‌وه‌ی ئا‌سنی ئه‌رده‌بیل و كارخانه‌ی قه‌ندی وه‌رامین چه‌ندین مانگه‌ كه‌‌ هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان نه‌دراوه‌تێ.
كرێكارانی كارخانه‌ی تاواندنه‌وه‌ی ئا‌سنی ئه‌رده‌بیل لانیكه‌م ١١ مانگه‌ هه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ نزیكه‌ی ١٢٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌‌ به‌ بیانووی "پێوست نه‌بوون" له‌ لایه‌ن كارفه‌رماوه‌ ده‌ركراون. ئه‌م كرێكارانه ڕاشیانگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ له‌ ده‌ستپێكی ساڵی ٩٦وه‌ هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ١٢٥ ڕۆژ تێپه‌ربووه‌، به‌ڵام هه‌تا ئه‌م كاته‌ سه‌باره‌ت به‌ دانی ١١ مانگ هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها جێژنانه‌ی ٢١٨ كرێكاری ماوه‌وه‌ له‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعتییه‌، هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌. هه‌روه‌ها به‌ دوای تێپه‌ربوونی نزیكه‌ی ١٥ مانگ به‌سه‌ر ڕاگیرانی چالاكیی كارخانه‌ی قه‌ندی وه‌رامین له‌ ئۆستانی تاران، هێشتا بارودۆخی ٥٠ كرێكاری ڕه‌سمی بێكار كراوی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعتییه‌ نادیاره‌. كرێكاران له‌مه‌باره‌وه‌ ڕایانگه‌یاند، به‌ ڕاگیرانی چالاكی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ به‌رواری ١٥ مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ ساڵی ٩٤وه‌ هه‌تا ئێستا، نزیكه‌ی ٥٠ كرێكاری ڕه‌سمی بیلاتكلیفن و هه‌روه‌ها تێكرایان بڕی سێ مانگ هه‌قده‌ست و مه‌زایا و چه‌ندین مانگ حه‌قی بیمه‌ نه‌دراوه‌تێ.

دوایین هه‌واڵه‌كان