ارسال

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆنی پارس قوو


2017-07-16 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۵

كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆنی نه‌باتی "پارس قوو" له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی ته‌واوی هه‌قده‌ستی مانگه‌كانی ڕێبه‌ندانی ساڵی پار و گوڵان و جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵیان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ هه‌مدیسانه‌وه‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان ٢٠٠ كه‌سه‌، چه‌ندین جار له‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیاندا له‌ ئاست كێشه‌ی به‌ڕێچوونیان به‌هۆی داخرانی ئه‌م یه‌كه‌ سه‌نعه‌تییه‌، هوشداریان دابوو. نزیكه‌ی ١١٠ كه‌س له‌م كرێكارنه‌ شمولی یاسای خانه‌نشینی پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كانن، به‌ڵام به‌ هۆی نه‌درانی هه‌زینه‌كانی پێوه‌ندیدار، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه‌، هێشتا چاوه‌ڕێی ده‌ركردنی حوكمی خانه‌نشینیانن.

دوایین هه‌واڵه‌كان