ارسال

هێرشی مووشه‌كیی سپای پاسداران بۆسه‌ر پێگه‌كانی داعش له‌ سوورییه‌


2017-06-19 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۹

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، سپای پاسداران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی داعش له‌ "ده‌یرئه‌لزوور" هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سوورییه‌یان كردووه‌ته‌ ئامانجی هێرشی مووشه‌كیی.
له‌ به‌یانییه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌دا هاتووه‌، ئامانج له‌ ئۆپڕاسیۆنی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ "ته‌نبێ كردنی هێزه‌كانی داعش" و له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ هێرشی خوێناوی ئه‌م دواییانه‌ بۆ سه‌ر بینای مه‌جلیس و گۆڕی خومه‌ینی بووه‌. به‌وته‌ی سپای پاسداران له‌م ئۆپڕاسیۆنه‌ "ژوماره‌یه‌ك مووشكه‌ی نێوان بڕی زه‌وی به‌ زه‌وی" له‌ پایه‌گا مووشه‌كییه‌كانی هێزی هه‌وافه‌زای سپا له‌ ئۆستانه‌كانی كرماشانه‌وه‌ و كوردستان به‌ره‌و سوورییه‌ هاوێژراوه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان