ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لیمانی حه‌قۆلته‌دریسی له‌ تاران


2017-06-19 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۹

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ژوماره‌یه‌ك له‌ مۆعه‌لیمانی حه‌قۆلته‌دریسی تاران، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حقووقه‌كانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر ئیداری په‌روه‌رده‌ و بارهێنانی ڕژیم له‌ئاست "نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی"، "ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حقووق"، "بیمه‌ نه‌كران" و "نه‌بوونی ئیمتیاز له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی دامه‌زراندن له‌ ڕێكخراوی په‌روه‌رده‌ و بارهێنان" ناڕازیین. ئه‌وان هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه‌ ڕایانگه‌یاند، له‌ئه‌گه‌ری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان به‌ خواسته‌كانیان، له‌ هاوینی ئه‌مساڵ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر.

دوایین هه‌واڵه‌كان