ارسال

كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی به‌رده‌ی خه‌ڵۆزی هێشوونی و كوهبه‌نان


2017-06-19 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۹

به‌ پێی ڕاپۆرتی "یه‌كێتیی ئازادی كرێكارانی ئێران"، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ژوماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی دوو مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی "هێشوونی غه‌ربی" و "كوهبه‌نان"، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌ست و
مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ده‌وری ٢٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی هێشوونی وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و به‌ستنی مێحوه‌ری وروودی "مه‌عده‌نی ١٢ ـــ ١٤"، خوازیاری درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. هه‌روه‌ها كرێكارانی مه‌عده‌نی كوهبه‌نان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره‌، خوازیاری درانی هه‌قدست و مه‌زایای دواخراوو هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان له‌ لایه‌ن كارفه‌رما به‌ حیسابی ڕێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی بوون.

دوایین هه‌واڵه‌كان