ارسال

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی ئازه‌رئاب له‌ ئه‌راك


2017-06-19 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۹

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئیلنا، به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی "ئازه‌رئاب"ی ئه‌راك، بۆ چه‌نده‌مین جار به‌ داواكاریی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی كارخانه‌ی "ئازه‌رئاب" كه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی پڕۆژه‌كانی وه‌زخانه‌ی پاڵاوتنی، پێتڕۆشیمی و سیمان چالاكیی ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌وری ٢٢ كرێكاری به‌شی ڕه‌نگ و سه‌نه‌د بلاست له‌ لایه‌ن كارفه‌رماوه‌ له‌سه‌ر كار ده‌ركراون و هێشتا بڕی سێ مانگ هه‌قده‌ست و مه‌زایایان نادیاره‌. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن، به‌دوای ئه‌م ڕووداوه‌، هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ی كارخانه‌ی ئازه‌ئاب و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یكه‌ جگه‌ له‌ ده‌ركرانیان هێشتا نزیكه‌ی ١٥٠٠ كرێكاری قه‌راردادی له‌م ناوه‌نده‌ خه‌ریكی كارن، ده‌شڵێن تێكڕای كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ بڕی سێ مانگ هه‌قده‌ستی دواخراو و ٧ مانگ هه‌قی بیمه‌ په‌رداخت نه‌كراویان هه‌یه‌ و ماوه‌ی چه‌ندین مانگ ده‌بێ كه‌ حه‌قی بیمه‌كانیان نه‌كراوه‌ته‌ حیسابی ڕێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان