ارسال

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی ناوچه‌ی ٢ی شاره‌داریی ئه‌هواز


2017-06-19 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۹

زیاد له‌ ٢٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی نه‌واحی یك، دوو و سێ ناوچه‌ی ٢ی شاره‌داریی ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه هه‌تا ئێستا به‌مه‌به‌ستی نه‌درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌وته‌ی ئه‌م كرێكارانه‌، له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا ئێستا هیچ هه‌قده‌ستێكیان نه‌دراوه‌تێ. هه‌روه‌ها جگه‌ له‌ نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان، سه‌نه‌واتی ساڵه‌كانی ٩٤ و ٩٥یشیان پێنه‌دراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ خوازیاری درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیانن، ده‌شڵێن، له‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژانی ڕابردوویان له‌ به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی شاره‌داریی و شوڕای شاری ئه‌هواز، به‌رپرسیانی پێوه‌ندیدار سه‌باره‌ت به‌ دانی هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به‌ڵێنیان داوه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كام له‌ به‌ڵێنانه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. شیاوی باسه‌، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ناوچه‌ ٢ی ئه‌هواز، به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی حه‌قی منداڵ و بیمه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان