ارسال

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی گوسته‌رشی ته‌وسعه‌ سه‌نعه‌تی ئازه‌ربایجان


2017-06-18 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۸

كرێكارانی كارخانه‌ی "گۆسته‌رشی ته‌وسعه‌ سه‌نعه‌تی ئازه‌ربایجان" له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی هه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرتووه‌.
كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ دواخرانی هه‌قده‌سته‌كانیان له‌ یه‌كساڵ و نیو ڕابردوو، ماوه‌ی ٨٧ ڕۆژه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری "ئیلنا"ی سه‌ر به‌ ڕژیم، كرێكارانی ناڕازیی به‌ دوای به‌ڵێنه‌كانی كارفه‌رما ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێناوه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی دادستانی ته‌ورێز به‌ڕێوه‌چوو، كارفه‌رما به‌ڵێنی داوه‌ لانیكه‌م تا ٦ مانگ كێشه‌كانی كارخانه‌ و كرێكاران چاره‌سه‌ر بكات.

دوایین هه‌واڵه‌كان