ارسال

ده‌وری نوێی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران برێك


2017-11-14| ۱۳۹۶-۰۸-۲۳

ده‌وری نوێی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی "ئیران برێك" له‌ ئاست نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان و ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوكاره‌كانیان، ده‌ستی پێكرد.
به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، نزیكه‌ی ١٠٣ كرێكاری شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئیران برێك زیاد له‌ ٢٣ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن پێشتریش، ته‌نیا ٥٠ كرێكار له‌ كارگای "نه‌وپووش" كاریان ده‌كرد كه‌ جگه‌ له‌و كرێكارانه‌ی كه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ به‌شی ڕستنی و چنینی ئه‌م كارخانه‌یه‌، باقی كرێكاران سه‌ره‌ڕای چه‌ندین مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌ی كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ هێزی ڕه‌سمی و قه‌راردادین و١٠ تا ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه‌. زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ شموولی ڕێساكانی كاره‌ی سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌بن، هه‌تا ئێستا به‌ بیانووی ته‌كمیلی پێشینه‌یان، ئه‌م یاسایه‌ له‌م كارخانه‌یه‌ به‌ كرده‌وه‌ ده‌نه‌هاتووه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان